( Bitlocker ) بەشێکە لەبەشەکانی ویندۆز بەکاردێت بۆ پاراستنی پارتێشنەکانی کۆمپیوتەر بە بەکارهێنانی وشەی نهێنی لەسەر پارتێشنەکان وەکو ( C , D ) کە هەرکاتێک دوای داگیرسانی کۆمپیوتەرکەت دەبێت لە ( Bitlocker ) لەسەر پارتێشنەکان وشەی نهێنی داخڵ بکەیت بۆ کردنەوەی پارتێشنەکان، بەکارهێنانیشی زۆر ئاسانە سەرەتا ئەو پارتێشنەی کە مەبەستتە دەبێت دیاری بکەیت پاشان کلیکی لای لارست لەسەر پارتێشنەکە بکە و ( Turn On Bitlocker ) هەڵبژێرە پاشان ( Use Password to Unlock ) هەڵبژێرە و پاشان وشەی نهینی داخڵ بکە و پاشان یەکێک لە هەڵبژاردەکان هەڵبژێرە بۆ پاراستنی کۆدی هێنانەوەی ووشەی نهێنی پارتێشنەکە کاتێک کە وشەی نهێنیت لە یاد بچێت و کۆدەکە لە شوێنێک هەڵی بگرە پاشان ( Encrypt Used Disk Space Only ) هەڵبژێرە و پاشان ( Compatible Mode ) هەڵبژێرەو کلیک لەسەر ( Start encrypting ) بەم شێوەیە پارتێشنەکە بە وشەی نهێنی پارێزراو دەبێت هەرکاتتێک ئارەزوت کرد داخڵی ئەم پارتێشنە ببیت دەبێت وشەی نهێنی داخڵ بکەیت بۆ کردنەوەی پارتێشنەکە.
* ئاگاداربە گەر بێت ئەو پارتێشنەی کە بە وشەی نهێنی پاراستووتە ئارەزوو بکەیت لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر بیکەیتەوە رەنگە کێشەت بۆ دروست بکات و نەکرێتەوە بۆیە پێویستە لەسەر ئەو کۆمپیوتەرەی کە وشەی نهێنیت لەسەر پارتێشنەکە داناوە ( Bitlocker ) لەسەری لابەریت ئینجا لە کۆمپیوتەرێکی تر بیکەیتەوە
بۆ زانیاری زیاتر بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە

Comments powered by CComment