لێرەدا باس لە رێگایەکی زۆر ئاسان دەکەین بۆ ئاگاداربوون لە هەبوون و نەبوونی ئینتەرنێت لەناو کۆمپیوتەرەکەمان دا یان هەبوون و نەبوونی پەیوەندی نیتوۆرک بە کۆمپیوتەرەکەمان ئەوەیش بە رێگایی بەکارهێنانی ( Ping ) بەم شێوەیە سەرەتا لە گەرانی ویندۆز یان لە ( RUN ) بنووسە ( ping www.bijmer.com -t ) گەر هاتوو وەڵامی ماڵپەرەکە هەبوو واتا نووسرا ( Replay from ) ئەوە واتا هیلی ئینتەرنێت هەیە گەر هاتوو نووسرا ( Request time out ) ئەوا یان هێلی ئینتەرنێتەکەت نیە یان زۆر لەسەرخۆیە گەر بێت و نووسرا ( General Failure ) واتا کۆمپیوتەرەکەت پەیوەندی بە نێتوۆرکەوە نیە گەر هاتوو نووسرا ( Destination host unreachable ) واتا کۆمپیوتەرکەت پەیوەندی لەگەل نێتوۆرک هەیە بەڵام لەگەل هێلی ئینتەرنێت نیە.
کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری بە ڤیدیۆ

Comments powered by CComment