لێرەدا ئاشناتان دەکەم بە بەرنامەیەکی زۆر چاک و بە سوود ئەویش بەرنامەی ( Reset Windows Update Tool ) کە بەرنامەیەکی بە خۆرایە و زۆر چاکە زۆر سوودیشی هەیە کە هەندێک لە سوودەکانی بریتیە لە چاککردنەوەی نوێ کردنەوەی ویندۆز ( Windows Update ) ، سرینەوەی فایلە بێ کەڵکەکانی ویندۆز ، چاککردنی پارتێشنەکانی کۆمپیوتەر ، هێنانەوەی یان چاککردنەوەی فایلە تێكچووەکانی ویندۆز ، سرینەوەی هەر هەڵەیەکی بەشی تۆمارکردن ( Registry ), چاککردن و ریسێت کردنی ( Winsock )، ریسێت کردنی مایکرۆسۆفت ستۆر ( Microsoft Store ) ، دۆزینەوەی ( Windows Product Key ) ، ... هتد لەگەڵ چەندین سوودی تری ئەم بەرنامە چاکە.
تێ بینی : بۆ بەگەرخستنی ئەم بەرنامە تکایە لە ئەدمین بەگەری بخە بەم شێوەیە دوای دامەزراندنی بەرنامەکە کلیکی لای راست لەسەر بەرنامەکە بکە پاشان ( Run As Administrator ) هەڵبژێرە.

Comments powered by CComment